جیهانی
تا ئێستا زیاتر لە یەک ملیۆن تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیان لەدەستداوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان نوری
نوێترین ئاماری گیان لەدەستدان و تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا بڵاوکرایەوە و بەپێی ئامارەکان تا ئێستا یەک ملیۆن و 136 هەزار و 779 کەس لە سەرانسەری جیهان بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.
نوێترین ئاماری گیان لەدەستدان و تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا بڵاوکرایەوە و بەپێی ئامارەکان تا ئێستا یەک ملیۆن و 136 هەزار و 779 کەس لە سەرانسەری جیهان بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی خشتەی ئەمڕۆ پێنجشەممە (22-10-2020)ی چاودێریکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەو وڵاتانەی زۆرترین تووشبووی پەتای کۆرۆنایان هەیە لە ئەمریکا، هیندستان، بەرازیل، رووسیا، ئەرجەنتین، ئیسپانیا، کۆڵۆمبیا، فەرەنسا، پیرۆ، مەکسیک، بەریتانیا، باشووری ئەفریقیا، ئێران، چیلی، ئیتاڵیا، عێراق پێکدێن.
بەپێی زانیاریەکان لە سەرانسەری جیهاندا، 30 ملیۆن و 579 هەزار و 985 کەس ڤایرۆسەکەیان تێپەڕاندووە، تا ئێستاش یەک ملیۆن و 136 هەزار و 779 کەس لە سەرانسەری جیهان بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.
ک.ن
ک.ن