کوردستانی

لەسەر بازرگانی قاچاخی خاڵە سنورییەکانی هەرێمی کوردستان روونکردنەوە دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەسەر بازرگانی قاچاخی خاڵە سنورییەکانی هەرێمی کوردستان روونکردنەوە دەدرێت
مەودا میدیا -  کاروان نوری

لەسەر بازرگانی نایاسایی خاڵە سنورییەکانی هەرێمی کوردستان روونکردنەوە دەدرێت و بەڕێوەبەری گومرگی باشماخیش دەڵێت "سەرجەم ئەو کەرەستانەی کە لە مەرزی نێودەوڵەتی باشماخەوە هاوردەی هەرێمی کوردستان دەکرێت لە پاش پشکنین و بە شێوەیەکی یاسایی داغڵی هەرێمی کوردستان دەکرێت، هیچ ماددەیەک تا لە پشکنین و ئەنجامی پشکنینەکەی دڵنیا نەبینەوە بە هیچ شیوەیەک رێگەی نادەین هاوردە بکرێت".

شاخەوان ئەحمەد، بەڕێوەبەری گومرگی باشماخ بە مەودا میدیای راگەیاند "سەرجەم ئەو کەرەستانەی کە لە مەرزی نێودەوڵەتی باشماخەوە هاوردەی هەرێمی کوردستان دەکرێت لە پاش پشکنین و بە شێوەیەکی یاسایی داغڵی هەرێمی کوردستان دەکرێت، هەر ماددە و کەرەستەیەکی ماوە بەسەرچوو یان قاچاخ یان گومانی قاچاخی لێبکرێت رێگەی نادەین بە هیچ شێوەیەک هاوردەی هەرێمی کوردستان بکرێت".

سەبارەت بە جۆر و چۆنیەتی ئەنجامدانی پشکنین بۆ ئەو ماددانەی دەهێنرێتە هەرێمی کوردستانەوە ئەوەشی خستەڕوو "هیچ ماددەیەک تا لە پشکنین و ئەنجامی پشکنینەکەی دڵنیا نەبینەوە بە هیچ شیوەیەک رێگەی نادەین هاوردە بکرێت، ئەوەی پەیوەندی بە جۆری پشکنینەکەوە هەیە ئەوەیان لیژنەی تەندروستی ئەنجامی دەدات و پاشان ئەنجامی پشکنینەکە بۆ ئێمە دەگێڕنەوە دوای دڵنیابوونەوەمان لە ئەنجامی ئەرێنی پشکنینەکە رێگەی پێدەدەین هاوردەی هەرێمی کوردستان بکرێت".

ئەمە لە کاتێکدایە ماوەیەکە پرسی بازرگانی قاچاخ و هێنانی دەرمانی نایاسایی و داخڵکردنی لە خاڵە سنورییەکانی هەرێمی کوردستان بابەتی گەرمی میدیاکانی هەرێمی کوردستانەوە و بەشێکیش لە ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن بە رادەیەک بازرگانی قاچاخ هەیە کە مەترسی لەسەر زۆربەی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان هەیە چونکە بەشێکی ئەو ماددانەن رۆژانە هاوڵاتییان بەکاری دەهێنن.

ک.ن
Qaiwan
Qaiwan