عیراقی
عیراق گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ وڵاتانی ئەوروپا دەستپێدەکاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە عیراق بڕیاری راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی دا لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپا، هەروەها دوای ماوەیەکی زۆر ئەمڕۆ بڕیاردرا لە سەرەتای مانگی کانوونی یەکەمەوە گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عیراق و بەریتانیا و دانیمارک و ئەڵمانیا دەستپێدەکەنەوە.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی سۆمەرییە نیوز بەلسەم سامر، بەرپرسی کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عیراق لە فرانکفۆرت رایگەیاندووە "لە دوای گفتوگۆیان لەگەڵ کۆمپانیای ئێر ئێکسپلۆر، وادەی دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکان بۆ مانگی کانوونی یەکەم دیاریکراون".
بەلسەم سامر ئاماژەی بەوەشکردووە "هەفتانە چوار گەشت بۆ ئەڵمانیا و یەک گەشت بۆ کۆپنهاگن و یەک گەشتیش بۆ لەندەن رێکدەخرێت".
س.س