جیهانی
دواین دیبەیتی نێوان دۆناڵد ترەمپ و جۆبایدن کۆتاییهات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان نوری
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی (23-10-2020)، بەکاتی هەرێمی کوردستان، دواین دیبەیتی نێوان دۆناڵد ترەمپ و جۆبایدن، کاندیدانی سەرۆکایەتی ئەمەریکا کۆتایهات و لە دیبەیتەکەدا بابەتی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و بابەتی دەستوەردان لە هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکا تەوەری سەرەکی دیبەیتەکە بوو.

بایدن لە گفتوگۆکەدا ترەمپی تۆمەتبار دەکرد بەوەی زوتر بە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەی زانیوە و لە خەڵکی شاردووەتەوە، لە وەڵامیشدا ترەمپ ئاماژەی بۆ ئەوە دەکرد "ئەوەی روویدا کارەساتێکی گەورە بوو، بەڵام تاوانی ئێمە نەبووە و ئەگەر رێککارەکان نەبووایە ژمارەیەکی زیاتر خەڵک دەمردن"، هاوکات چینیشی بە شاردنەوەی زانیاریی لەبارەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمەتبارکرد.
ترەمپ بە بایدنی وت "جگە لە قسەکردن هیچمان لە تۆ نەدیوە، هەشت ساڵ جێگری سەرۆک بوویت و هیچت بۆ ئەمەریکا نەکردووە"، جیاواز لە بابەتی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا، بابەتی دەستوەردان لە هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکا یەکێکی دیکەبوو لە تەوەرەکانی دیبەیتەکە، بایدن رەخنەی ئەوەی لە ترەمپ گرت کە هیچ هەڵوێستێکی بەرامبەر دەستوەردانەکانی چین و ئێران و روسیا لە هەڵبژاردنەکان نییە، لەبەرامبەردا ترەمپ وتی "هیچ سەرۆکێکی ئەمەریکا وەکو ئەو گوشاری نەخستووەتە سەر روسیا و ئێران و ئەو دوو وڵاتە دەیانەوێت بایدن هەڵبژاردنەکان بباتەوە".
دۆناڵد ترەمپ، 45 هەمین سەرۆکی ئەمەریکایە و لە ئێستادا تەمەنی 74 ساڵە و کاندیدی کۆمارییەکانە هاوکات، جۆبایدن، تەمەنی 77 ساڵە و کاندندی دیموکراتەکە و بڕیارە رۆژی 3ی مانگی داهاتوو پرۆسەی هەڵبژاردنی 46 هەمین سەرۆکی ئەمەریکا بەڕێوەبچێت.
ک.ن