کوردستانی
دەزگای لوتکە ئاگاداری کەسوکاری کۆچبەرە کوردەکانی بەلەمەکەی میسر دەکاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران لە راگەیەندراوێکدا ئاگاداری کەسوکاری کۆچبەرە رزگارکراوە کوردەکانی بەلەمەکەی دوێنێی وڵاتی میسر دەکاتەوە بەمەبەستی هێنانی بەڵگەنامەی پێویست، چونکە لە ئێستادا ئەو کۆچبەرانە لە ولاتی میسر دەستبەسەر کراون لەلایەن هێزی دەریایەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "ئـــاگـــاداری بــۆ کـەسوکاری ئەو کۆچبەرانەی لە وڵاتی میسرن بەمەبەستی هاوکاری و کارئاسانی بۆ ئەو کۆچبەرە کوردانەی لەلایەن هیزی دەریای میسرییەوە رزگار کراون و لە ئێستادا لەو وڵاتە دەست بەسەرن، دەزگای لوتکە داواکارە لە نزیکترینکاتدا کاتدا بەڵگەنامەی ئەو کۆچبەرانە بگەێنە دەستمان ".
ئاماژە بەوەشکراوە "بەڵگەنامەی پێوست، یەکەم – کۆپی پاسپۆرتی عیراق، دووەم – کۆپی کارتی نیشتیمانی یان پێناسی باریشارستانی و جنسییە، سێیەم- ژمارە تەلەفونی کەسوکار و شوێنی نیشتەجێ کۆچبەرەکە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان یان عیراق".
هەروەها دەزگای لوتکە لە راگەیەندراوکەدا ژمارە مۆبایلێکی داناوە بە گەیاندنی بەڵگەنامەکان، 07719671551.
ئەمەش لە کاتێکدایە، دوێنێ هەینی، هێزی دەریای وڵاتی میسر بەلەمێکى گواستنەوەى کۆچبەرانیان لە دەریاى ناوەڕاست رزگار کردووە کە ژمارەیەک کۆچبەری کورد و عیراقیشی تیادا بووە.
س.س