کوردستانی
نزیكه‌ى 4 هه‌زار موه‌لیده كوژێندراونه‌ته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
پرۆژه رووناكى بۆ دابینكردنى كاره‌باى 24 كاتژمێریی بڵاویكرده‌وه، له هه‌رێمى كوردستان وسه‌رو سێ هه‌زار و 700 موه‌لیده كوژێندراونه‌ته‌وه.
به‌پێى راگه‌یه‌ندراوێكى پرۆژه‌ى رووناكى "تا ئێستە بەهۆی پڕۆژەی رووناكییەوە 3700 موەلیدەی گەڕەك لە سەرانسەری هەرێمی كوردستان كوژێنراونەتەوە".
باس له‌وه‌شكراوه "بەهۆی كوژاندنەوەی ئەو موەلیدانە، كاریگەریی زۆری لەسەر ژینگە هەبووە و ئەم بڕەش هاوتایە لەگەڵ لابردنی نزیكەی 650 هەزار ئۆتۆمبێل".
هه‌روه‌ها "بە كوژاندنەوەی ئەو موەلیدانە، بڕی ئەو گازە خراپەی لە هەوا كەم كراوەتەوە، رێژەیەكی یەكجار زۆرە، بەو پێیە ئەو رێژەیە هاوتایە لەگەڵ كەمكردنەوەی دەردرانی 700 تۆن گازی دووانە ئۆكسیدی كاربۆنی ساڵانە".
عوسمان سه‌لیم، خاوه‌نى موه‌لیده له سلێمانى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "موه‌لیده‌كان له ماوه‌ى دوو مانگى رابردوو هیچ كارێكیان نه‌كردووه به‌هۆى پرۆژه‌ى رووناكى، له ئێستادا چاوه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ن بۆ وه‌رزى زستان، ئایا موه‌لیده‌كان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ كاركردن، كاره‌باى رووناكى ده‌توانێت 24 كاتژمێر كاره‌با بدات یان نا، ئێمه چاوه‌ڕێین بزانین چى ده‌بێت".
ع
بیروڕا


