گێتی
ئێران هه‌شت وێستگه‌ى ئه‌تۆمى دروستده‌كات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
سەرۆکی رێکخراوی وزەی ئەتۆمی رایگه‌یاند، بەپێی گرێبەستی نێوان ئێران و روسیا، بڕیارە چوار بنكه‌ى ئه‌تۆمى له بوشه‌هر و چوار بنكه‌ى ئه‌تۆمى لە چه‌ند ناوچه‌یه‌كى تری وڵات کە دواتر رایدەگەیێنین دروستده‌كرێن.
محەمەد ئیسلامی، سەرۆکی رێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران رایگه‌یاند "ئێران هه‌شت گرێبه‌ستى دروستكردنى بنكه‌ى نوێى وزه‌خانه‌ى ئه‌تۆمى له‌گه‌ڵ وڵاتى روسیا واژۆكردووه".
باسى له‌وه‌شكرد "چوار له‌و بنكه نوێیانه ده‌كه‌ونه ناوچه‌ى بوشه‌هر، چوار له بنكه‌كانى تر له چه‌ند ناوچه‌یه‌كى تر ده‌بن به‌ڵام شوێنه‌كان ئاشكرا ناكرێن تا له‌داهاتوودا كارى تێداده‌كرێن".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "به دروستكردنى ئه‌و هه‌شت بنكه ئه‌تۆمییه، دەتوانین 20 هەزار مێگاوات کارەبای ئەتۆمیمان هەبێت".
ع
بیروڕا


