گێتی
مه‌سعود پزیشكیان: هه‌ر ده‌بێت چه‌كى ئه‌تۆمى دروست بكه‌ین
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
سەرۆک کۆماری ئێران رایگه‌یاند، ئێران بە هەموو توانایەوە كار بۆ پێشکەوتن و تۆکمە کردنەوەی ئه‌تۆم ده‌كات، ده‌شڵێت، چه‌كى ئه‌تۆمى به خۆبژێوى و باشتركردنى ژیانى خه‌ڵك به‌رهه‌مده‌هێنین.
مەسعود پزشکیان، سه‌رۆك كۆمارى ئێران رایگه‌یاند "زلهێزەکان هەوڵدەدەن گەلانی سەربەخۆ، لەوانە ئێران لە دەستخستنی تەکنۆلۆکیای پێشکەوتوو بێبەری بکەن، خۆیان ده‌رمان به‌رهه‌مده‌هێنن و به نرخێكى گران به ئێمه‌ى ده‌فرۆشن".
وتیشى "چەندینجار رامانگەیاندووە کە دروستكردنى چەکی ئەتۆمی لە بەرنامەماندا نییە، بەڵام پاگەندەی درۆی خۆیان کردە بیانوویەک بۆ رێگری لە پێشکەوتنی ئێران، گەنجان و هەڵکەوتەکانی ئێمە توانای چارەسەری کێشەکان و وەڵام بە پێداویستیبه‌كانی وڵاتیان هەیە و سەرجەم دەستەوکەکانی ئەمڕۆ لە درێژەی بەرز کردنەوەی تەندروستی خەڵک و خزمەت بە کۆمەڵگایە".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "بەشێکی زۆر بچوک لە ئه‌تۆم په‌یوه‌ندیی بە چەکی ئەتۆمیەوە هەیە و پاشماوەکەی لە خزمەت پێداویستییە بنەڕەتییەکانی مرۆڤە، ویست و ورەی ئێمە لە پەرەسەندنی ئەو پیشە، وەڵامدانەوە بە پێداویستییەکانی خەڵک و بەرزکردنەوەی ئاشتیی خۆشبژێویە نەک وەبەرهێنانی چەک".
ع
بیروڕا


