ئابووری
به‌شه‌خۆراكى مانگى شه‌ش دابه‌شده‌كرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شه‌خۆراكى پارێزگاى سلێمانى رایگه‌یاند، ده‌ستمانكردووه به‌دابه‌شكردنى به‌شه‌خۆراكى مانگى شه‌ش و هه‌موو مادده‌كان ده‌درێنه هاوڵاتییان.
كامه‌ران فه‌تاح، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شه‌خۆراكى پارێزگاى سلێمانى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ده‌ستمانكردووه به دابه‌شكردنى به‌شه‌خۆراكى مانگى شه‌ش به داتاى مانگى 10 كه له رابردوو له رێگه‌ى پسوڵه‌ى ئه‌لیكترۆنى هاوڵاتییان پڕیانكردووهتهوه".
وتیشى "هه‌موو ماددهكانمان به‌ده‌ست گه‌یشتووه له رۆن و شه‌كر و برنج و دۆشاو و نیسك و له‌تكه‌نۆك، دابه‌شمان كردووه به‌سه‌ر بریكاره‌كان".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "له‌دواى دابه‌شكردنى به‌شه‌خۆراكى مانگى شه‌ش، هه‌ركات به‌شه‌خۆراكى مانگى حه‌وت گه‌یشته كۆگانمان دابه‌شى ده‌كه‌ین به‌سه‌ر بریكاره‌كان بۆ ئه‌وه‌ى بدرێته هاوڵاتییان".
ع
بیروڕا


