ئابووری
داهاتی گومرگی عیراق به‌رزبووه‌ته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
دەستەی دەروازە سنورییەکانی عیراق بڵاویكرده‌وه، لە دوای ساڵى 2003ه‌وە ئەمە یەکەم جارە داهاتی گومرگی له عیراق دوو تریلیۆن دینار تێپەڕێنێت.
به‌پێى راگه‌یه‌ندراوێكى ده‌سته‌ى ده‌روازه سنورییه‌كانى عیراق "له ماوه‌ى نۆ مانگى رابردوو، داهاتى ده‌روازه سنورییه‌كانى عیراق دوو تریلیۆن دیناربووه".
باس لهوهشكراوه "پێشبینى ئه‌وه دەکەبن تا کۆتایی ئەمساڵ داهاتە گومرگییەکان بگاتە دوو تریلیۆن و 700 ملیار دینار، یه‌كه‌مجاره له 22 ساڵى رابردوو داهات هێنده به‌رزبێته‌وه".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو "هۆکاری بەرزبوونەوەی داهاتی گومرگی ئەو رێکارە ئەلیکترۆنی و چاودێرییانەیە كه جێبەجێکراون".
ع
بیروڕا


