کوردستانی
یه‌كێتیی ده‌یه‌وێت پارتى له‌و پاشاگه‌ردانییه رابگرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌رپرسێكى باڵاى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند، یه‌كێتیی ده‌یه‌وێت له چوارچێوه‌ى پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێم پارتى له‌و پاشاگه‌ردانییه رابگرێت و چیتر وڵات له ده‌ستى ئه‌ودا نه‌بێت.
ئه‌و به‌رپرسه باڵایه‌ى یه‌كێتیی پێى باش نه‌بوو ناوى بڵاوبكرێته‌وه به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "یه‌كێتی له‌دواى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان له ساڵى رابردوو، به‌رنامه‌یه‌كى هه‌بووه ئه‌ویش رێككردنه‌وه‌ى باڵانسى ده‌سه‌ڵات و به‌ڕێوه‌بردنه".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "له ماوه‌ى ساڵانى رابردوو كابینه یه‌ك له‌دوا یه‌كه‌كان پارتى به‌جۆرێك مامه‌ڵه‌ى كردووه وه‌ك ئه‌وه‌ى ته‌نها خۆى هه‌بێت و خۆى بریاریداوه و ده‌سه‌ڵاتى هه‌بووه".
باسى له‌وه‌شكرد "له كابینه‌ى نوێ، یه‌كێتیی رێگه به‌وه نادات كه پاشاگه‌ردانى هه‌بێت له به‌ڕێوه‌بردن و حوكمداریی، ده‌بێت یه‌كێتیی خاوه‌ن بڕیار بێت و ئه‌وه به‌ڵێنێكه یه‌كێتیی به جه‌ماوه‌ر و لایه‌نگرى خۆى داوه و پێداگریشى له‌سه‌ر ده‌كه‌ین".
ع
بیروڕا


