عیراقی
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق پرسێکی تایبەت بە مووچە تاوتوێ دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کۆدەبێتەوە تایبەت بە گفتوگۆکردن لەسەر یاسای قەرزکردن لەلایەن حکومەتەوە بۆ دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران، هەروەها پرسێکی دیکەی کۆبوونەوەکەش گفتوگۆ دەبێت سەبارەت بە یاسای هەڵبژاردنەکان.
ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ شەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کۆدەبێتەوە و یەکێک لە پرسی کۆبوونەوەکە گفتوگۆکردنە سەبارەت بە یاسای قەرزکردن بۆ دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران".
ئاماژەی بەوەشکرد "یەکێکی دیکە لەو پرسانەی کە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا گفتوگۆی لەسەر دەکرێت یاسای هەڵبژاردنەکانی عیراقە، هەروەها گفتوگۆ لەسەر چەند پرسێکی دیکەش دەکرێت".
ئەمەش لە کاتێکدایە، حکومەتی عیراق لە چاوەڕوانی پەسەندکردنی یاسای قەرزکردنە لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە بەمەبەستی دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی.
س.س