عیراقی
بڕێک قەرز دەدرێت بە گەنجان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ شەممە بانکی رەشیدی عیراق ئاشکرای کرد بڕی 20 ملیۆن دینار دەدات بەو گەنجانەی کە بێکارن، بۆ ئەوەی بتوانن کارێک بۆ خۆیان بکەن و قەرەزەکەش هەردوو رەگەز دەگرێتەوە.
لە راگەیەندراوەکەی بانکی رەشیدی عیراق هاتووە " بڕی 20 ملیۆن دینار قەرزێک دەبەخشێتە ئەو کەسانەی بێکارن و پرۆژەکەش هەردوو رەگەز دەگرێتەوە".

لە بارەی رێنماییەکان ئاماژە بەوەشکراوە "قەرزەکە بۆ کارى بچوکە و کۆمەڵێک رێوشوێنى پێویستە بۆ وەرگرتنى لەوانە کەفیلێک و ناسنامەیەکی ژوورى بازرگانى بەغدا و گرێبەستى شوێنى پڕۆژەکە بۆ ئەوانەى کە دەیانەوێت سەردانى بانکەکەیان و لقەکانیان لە بەغدا و پارێزگاکانى دیکە بکەن".
س.س