جیهانی

ئێران ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌ستگیركرد كه‌ ساتی كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌ ئۆكرانییه‌كه‌ی تۆماركردووه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئێران ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌ستگیركرد كه‌ ساتی كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌ ئۆكرانییه‌كه‌ی تۆماركردووه‌
مه‌ودا میدیا-

ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ ڤیدیۆی ساتی كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌ ئۆكرانییه‌كه‌ی تۆماركردووه‌، له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ ده‌ستگیرده‌كرێت.

به‌ فه‌رمانی داواكاری گشتی ئێران هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ دوێنێ‌ ئه‌و هاوڵاتییه‌ ئێرانییه‌یان ده‌ستگیركرد به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڤیدیۆی ساتی كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌ ئۆكرانییه‌كه‌ی تۆماركردووه‌ و بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌.

ئه‌و رۆژنامه‌نووسه‌ی كه‌ سه‌ره‌تا گرته‌ ڤیدیۆی كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌ ئۆكرانییه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه‌ رایگه‌یاند "ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران كه‌سێكی هه‌ڵه‌یان ده‌ستگیركردووه‌ و ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی ڤیدیۆكه‌ی پێداوه‌ سه‌لامه‌ته‌".

به‌ره‌به‌یانی رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو 8ی كانونی دووه‌می 2020 فڕۆكه‌یه‌كی ئۆكرانی به‌ 176 سه‌رنشینه‌وه‌ له‌فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئیمام خومه‌ینی كه‌وته‌ خواره‌وه‌، سه‌ره‌تا به‌رپرسانی ئێران وتیان فڕۆكه‌كه‌ به‌هۆی كێشه‌ی ته‌كنیكیه‌وه‌ كه‌وتووه‌ته‌ خواره‌وه‌، دوای چه‌ند رۆژێك له‌و رووداوه‌ دانیان به‌وه‌دانا له‌لایه‌ن سوپای پاسدارانه‌وه‌ گوایه‌ به‌ هه‌ڵه‌ فڕۆكه‌كه‌ خراوه‌ته‌ خواره‌وه‌. 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان