کوردستانی
بزووتنەوەی گۆڕان ئامادەکاری بۆ ئەم هەڵبژاردنە دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بڕیارە لە مانگی حوزەیرانی ساڵی داهاتوودا هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عیراق بەڕێوەبچیت، بۆ ئەم مەبەستەش سەرجەم لایەنە سیاسییەکان سەرقاڵی ئامادەکارین، هەروەها بزووتنەوەی گۆڕانیش بەهەمان شێوەی لایەنەکانی دیکە خۆی بۆ هەڵبژاردنەکان ئامادە دەکات.
یاسین حەمە عەلی، ئەندامی ژووری هەڵبژاردنی بزووتنەوەی گۆڕان بە مەودا میدیای راگەیاند "سەرۆک وەزیرانی عیراق 6ی حوزەیرانی 2021ی دیاریکردووە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، هەروەها ئێمە هەر لە سەرەتاوە وەک بزووتنەوەی گۆڕان هەنگاو بە هەنگاو لەگەڵ گۆڕانکارییەکاندا دەڕۆین و ئامادەکاریمان کردووە".
ئاماژەی بەوەشکرد "لە ئێستادا یاسای هەڵبژاردنەکان تازە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق تێدەپەڕێندرێت، هەروەها ئێمە رای خۆمان بە نوێنەرانمان وتووە لە عیراق و بەشداری چالاکمان هەبووە لە لیژنەی یاسایی کە نوێنەرمان هەیە تیایدا".
ئەو ئەندامەی ژووری هەڵبژاردنی بزووتنەوەی گۆڕان وتی "یاساکە دڵخوازی نەک ئێمە، بەڵکو دڵخوازی سەرجەم لایەنە کوردییەکانی دیکەش نییە بە تایبەت لە ناوچە دابڕێنراوەکان، بەڵام ئێمە ئامادەکاری پێشوەختمان بۆ هەموو قۆناغێک کردووە، هەرچەندە پێشمان وایە ئەگەری دواخستنی هەڵبژاردنەکان هەیە لەو کاتەدا".
س.س