جیهانی

لە عەفرین خۆپیشاندانە دژی بڕینەوەی باخی زەیتوونی كوردەكان

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە عەفرین خۆپیشاندانە دژی بڕینەوەی باخی زەیتوونی كوردەكان
مەودا میدیا-
بەشێكی زۆر لە دانیشتوانی شارۆچكەی عەفرین لە رۆژئاوای كوردستان دژی بڕینەوەی باخی زەیتونی كوردەكان خۆپیشادان دەكەن و سەربازەكانی توركیاش رووبەڕوویان دەبنەوە.

بەپێی هەواڵێكی نۆرس پرێس ئەوە هاتووە "هێزەكانی توركیا زیاتر لە 2000 دار زەیتونیان لە عەفرین بڕیوەتەوە و ئەوەش بووەتە هۆكاری توڕەبوونی بەشێكی زۆر لە خەڵكی ناوچەكە".

ماڵپەڕەكە ئاماژەی بەوەشكردووە "ژمارەیەكی زۆر ژن و پیاوی دانیشتووی ناوچەكە بەمەبەستی ئەنجامدانی خۆپیشاندان دژی بڕینەوەی دار زەیتوونەكان چوونەتە بەردەم بارەگای فەرماندەیی هێزەكانی توركیا و داوایان كردووە واز لە بڕینەوەی دار زەیتوونەكانیان بهێنن".

رۆژی 18ی ئاداری 2018 هێزەكانی سوپای ئازادی سوریا بە هاوكاریی توركیا دەستیانگرت بەسەر شارۆچكەی عەفرین و لەوكاتەوە تائێستا بەپێی بەرنامەیەكی دیاریكراو ئەو هێزانە لە هەوڵی شێواندنی جوگرافیای ناوچەكەدان و بەو هۆیەیشەوە بەردەوام لەو شارۆچكەیە خۆپیشاندان دەكرێت.



Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

پیسبوون بە دەنگ (ژاوەژاو)

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

هەڵوەستەیەک لە هەڵوێستی ژنێک

لەلایەن هاودین مەحمود


News

ژنی کورد لەنێوان 8ی مارسی دوێنێ و ئەمڕۆدا

لەلایەن دێرین جەمال