جیهانی
سەرۆکی فەرەنسا: هەمیشە پشتگیریی لە شکۆی مرۆڤ و بەها جیهانییەکان دەکەین
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆکی فەرەنسا رایدەگەیەنێت رێگە نادەین بەهیچ جۆرێک بە وتاری تووند، ئاماژەی بەوەشکردووە هەمیشە پشتگیری لە شکۆی مرۆڤ و بەها جیهانییەکان دەکەین.
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لە جریوەیەکدا بە زمانی عەرەبی نووسیوویەتی "هیچ شتێک پاشەکشەمان پێناکات رێزی هەموو ئاراستەکان دەگرین بە گیانێکی ئیسلامی، رێگە نادەین بەهیچ جۆرێک بە وتاری توند".
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا ماکرۆن دەڵێت "بەرگریی لە گفتوگۆی ژیرانە دەکەین، هەروەها هەمیشە پشتگیریی لە شکۆی مرۆڤ و بەها جیهانییەکان دەکەین".
ئەم پەیامەی سەرۆکی فەرەنسا لە کاتێکدایە، لەماوەی رابردوودا ماکرۆن رێگەیدا کاریکاتێری پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) لە وڵاتەکەیدا نمایش بکرێت، ئەوەش کاردانەوەی موسڵمانانی لێکەوتەوە.
س.س