عیراقی

ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەنگ لەسەر بازنەی ھەڵبژاردنی دوو پارێزگا دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەنگ لەسەر بازنەی ھەڵبژاردنی دوو پارێزگا دەدات
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کۆبێتەوە بۆ دەنگدان لەسەر بازنەی هەڵبژاردنی پارێزگاکانی کەرکوک و نەینەوا، ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانیش رایدەگەیەنیت لە کۆبوونەوەی پێشووتردا بازنەی هەڵبژاردنی 16 پارێزگا دەنگیان لەسەر درا.

حەسەن ئاڵی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کۆدەبێتەوە بۆ دەنگدان لەسەر بازنەی هەڵبژاردنی پارێزگاکانی کەرکوک و نەینەوا کە تەنها ئەو دوو پارێزگایە ماون دەنگیان لەسەر بدرێت".

ئاماژەی بەوەشکرد "لە کۆبوونەوەی پێشووتر بازنەی هەڵبژاردنی 16 پارێزگا دەنگیان لەسەر درا، تەنیا ئەم دوو پارێزگایە مابوون ئەویش رێژەیی یاسایی دانیشتنەکەمان شکاند، بۆیە ئەو دوو پارێزگایە دواخران بۆ ئەمڕۆ تاوەکو رێککەوتنی کۆتایی لەسەر دەکرێت".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان