کوردستانی

مەسرور بارزانی: رێگه بە هیچ کەسێک ‌ناده‌ین ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان تێكبدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


مەسرور بارزانی: رێگه بە هیچ کەسێک ‌ناده‌ین ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان تێكبدات
مەودا میدیا - کاروان نوری

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە "ئاسایش و ئاشتیمان ئەولەوییەتی هەرە لەپێشینەمانە و رێگە نادەین کەس زیانی پێ بگەیەنێت".

ئەمڕۆ دووشەممە، (26-10-2020) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەژماری فەرمیی خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تویتەر) بڵاویکردووەتەوە "ئاسایش و ئاشتیمان ئەولەوییەتی هەرە لەپێشینەمانە و رێگە نادەین کەس زیانی پێ بگەیەنێت".

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتەروو "دەستخۆشی لە هێزەکانمان دەکەم بۆ تێکشکاندنی ئەو تۆڕەی لە چەندین کەس پێکهاتبوون و نیازی ئەنجامدانی تووندوتیژییان هەبوو لە کوردستان".

ک.ن
Qaiwan
Qaiwan