عیراقی
خۆپیشاندەرانی بەغدا ئاڵای فەرەنسا و وێنەی ماكرۆنیان سوتاند
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان نوری
وەک کاردانەویەک بەرانبەر هەڵوێستەکانی ئیمانوێڵ ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، لەبەرانبەر ئەو سوکایەتیەیی کە بەرانبەر پەیامبەری ئیسلام ئەنجامیدا، ئەمڕۆ دووشەممە ژمارەیەكی زۆری خۆپیشاندەران لە بەغدا چوونە بەردەم باڵوێزخانەی فەرەنسا و ئاڵای فەرەنسا و وێنەی ئیمانوێڵ ماكرۆنیان سوتاند.

هاوکات ژمارەیەكی زۆری خۆپیشاندەران چوونە بەردەم باڵوێزخانەی فەرەنسا لە بەغدا و هەڵوێستەكانی پاریسیان لە بەرانبەر موسڵمانان سەركۆنە كرد، دروشمیان لە دژی دەوڵەتی فەرەنسا دەوتەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە ماوەیەكە لە بەغدا هێرشی زۆر دەكرێتە سەر باڵوێزخانە و نوێنەرایەتییەكانی وڵاتان، لەلایەن لایەنگرانی ئەو گروپانەی کە بە گروپی سەر بە ئێران وەسف دەکرێن.
ک.ن
ک.ن