کوردستانی

سەبارەت بە ئەنجامدانی یادی مەولود روونکردنەوە دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەبارەت بە ئەنجامدانی یادی مەولود روونکردنەوە دەدرێت
مەودا میدیا - کاروان نوری
 
سەبارەت بە ئەنجامدانی یادی مەولود روونکردنەوە دەدرێت کە ساڵانە وەک یادکردنەوەیەک بە بۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلامەوە لەسەرجەم ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان  چەندین بۆنەی جیاواز ئەنجام دەدرێت.

نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "بە بۆنەی یادی لە دایكبونی پێغەمبەری ئیسلامەوە، ئەمساڵ بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا و رێککارەکانی خۆپارێزی لەم نەخۆشییە، هیچ جۆرە گردبونەوە و کۆبونەوەیەکی فراوان و رێوڕەسمی خوێندنەوەی مەولود لە شوێنە جیاجیاکان بەڕێوەناچێت و مەڕاسیمی تایبەت و بەخشینەوەی شیرینی و سازدانی ئاھەنگی خۆشی بەبۆنەیەوە ئەنجام نادرێت".

وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی ئەوەشی روونکردەوە "ئەم هەنگاوە لە پێناو سەلامەتی هاوڵاتییان و پاراستنیانە لە تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، چونکە لەو جۆرە یادانەدا قەرەباڵغیەکی زۆر دروست دەبێت".

بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا 70 هەزار و 155 کەس لە هەرێمی کوردستاندا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 40 هەزار و 434 کەسیان چاکبوونەتەوە و دوو هەزار و 377 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
Qaiwan
Qaiwan