کوردستانی
هەنگاوێكی نوێ بۆ ساغكردنەوەی بەرهەمی جوتیاران دەگیرێتە بەر
مەودا میدیا - سلێمانی |
ئەمڕۆ وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لەگەڵ نوێنەری جوتیارانی پەتاتە کۆبووەوە، لەسەر هاوردەكردنی جۆرەكانی بنەتۆی پەتاتە بۆ ئەوەی جوتیاران بیچێن و كارگەكانیش لێیان بكڕنەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە (26-10-2020)، بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لەگەڵ نوێنەری جوتیارانی پەتاتە، کۆبووەوە، لەسەر هاوردەكردنی جۆرەكانی بنەتۆی پەتاتە بۆ ئەوەی جوتیاران بیچێن و كارگەكانیش لێیان بكڕنەوە، هاوكات بڕیاردرا بە كردنەوەی خولی راهێنان بۆ جوتیارانی پەتاتە تایبەت بە دواین زانیاری لەسەر بەرهەمهێنانی پەتاتە.
به پێی راگهیهنراوی وهزارهتی كشتوكاڵ، گرێبەستێكی یاسایی لەنێوان كارگەكان و جوتیارانی پەتاتە دەكرێت بۆ ئەوەی كارگەكان بەرهەمی جوتیاران بكڕنەوە، بەشێكی تری كۆبوونەوەكە گفتوگۆكرا لەسەر كاتی دانانی باجی گومرگی لەسەر هاوردەكردنی پەتاتە، جوتیاران كات و بڕی باجەکەیان بەلاوە پەسند بوو.