کوردستانی

به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستیی سلێمانی تووشی ڤایرۆسى کۆرۆنا بوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستیی سلێمانی تووشی ڤایرۆسى کۆرۆنا بوو
مەودا میدیا - کاروان نوری

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستیی سلێمانی تووشبوونی خۆی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند و نوسیوویەتی "تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووم".

د. سەباح هەورامى به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستیی سلێمانی لە پەڕەى تایبەتى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە "لە ئێستادا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووم، سوپاس بۆ هەواڵ پرسیتان و خەمخۆریتان، بە هیوای سەلامەتی بۆ گشت لایەکتان، سەلامەتبن".
 
بە پێی زانیاریەکانی مەودا میدیا د.سه‌باح به‌پێی رێنماییه‌كان له‌ماڵه‌وه‌ خۆی كه‌ره‌نتین كردووه‌، پێشتریش چەند جارێک تووشبوونی ناوبراو بە ڤایرۆسەکە بڵاوکرایەوە، بەڵام دواتر رەتدەکرایەوە.
Qaiwan
Qaiwan