کوردستانی
بڕیار لەبارەی جلوبەرگە هەڵواسراوەکانی شەقامی سالمی سلێمانی درا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان نوری
لەسەر داوای کارگێڕێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، قایمقامی سلێمانی تیمەکانی قایمقامیەتی سلێمانی راسپارد ئەمشەو سەرجەم جل و بەرگە هەڵواسراوەکانی شەقامی سالم لێبکەنەوە.
سەرچاوەیەکی نزیک لە شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "لەسەر داوای شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، ئاوات محەمەد، قایمقامی سلێمانی، تیمەکانی قایمقامیەتی سلێمانی راسپارد ئەمشەو سەرجەم جل و بەرگە هەڵواسراوەکانی شەقامی سالم کە بەدرێژایی 4500 مەتر هەڵواسراوە لێبکەنەوە و کۆتایی بەنمایشکردنی تابلۆکە بهێنن".
ئەمە لە کاتێکدایە ئەمڕۆ لەشاری سلێمانی تابلۆی (مێینە) کە بریتی بوو لە هەڵواسینی چەندین پارچە جل و بەرگی ئەو ژنانەی لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان توندوتیژییان بەرانبەر ئەنجامدراوە نمایشکرا و ناڕەزایەتی خەڵکی لەشێوازی گەیاندنی پەیامەکە و نەگونجان لەگەڵ داب و نەریتی کوردەواری و تێکدانی دیمەنی شەقامی سالمی لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لێکەوتەوە .