کوردستانی
سێ ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایش بێ ئاگایی خۆیان لە ئۆپەراسیۆنەکانی رۆژی دووشەممە راگەیاند
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان نوری
وتەبێژێک بەناوی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان درەنگانێکی شەوی رابردوو، رایگەیاندووە، هەرچەندە لە پێنج ئەندامی باڵای ئەنجومەنی ئاسایش سێ ئەندامیان یەکێتین، بەڵام ئاگاداری ئەو ئۆپەراسیۆنانە نین کە ئەنجومەنەکە رۆژی دووشەممە ئەنجامی داون.

وتەبێژێک بەناوی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان درەنگانێکی شەوی رابردوو، رایگەیاند "ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان پێکھاتووە لە پێنج ئەندامی سەرەکی، لەم پێنج ئەندامە، سێ ئەندامیان لەسەر پشکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانن و تەنھا دوو ئەندامیان پارتین، بەڵام دوای پرسیار کردن لە ھەرسێ ئەندامە باڵاکەی یەکێتی لەناو ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان، دەرکەوت کە بەرپرسانی یەکێتیی بە ھیچ جۆرێک ئاگاداری ئۆپەراسیۆنی لەم جۆرە نین".
ئەوەشیان خستووەتەڕوو "ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش لە پشکی یەکێتیی، ئەم بەیاننامەیە و ھەر بەیاننامەیەکی تری لەم چەشنەی ئەنجومەنەکە رەد دەکەنەوە، بە ھەندی وەرناگرن و نایسەلمێنن، چونکە ئاگاداری رووداوی لەو جۆرە نین کە لە ھەرێمی کوردستان روویدابێت، رێگەش نادەن بەناوی ئەنجومەنێکەوە راگەیەندراو بڵاوبکرێتەوە کە پێش بڵاوکردنەوەی، ئەندامە سەرەکییەکانی پرسوڕایان پێ نەکرابێت".
رۆژی 25-10-2020 ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەستگیرکردنی سێ گرووپی راگەیاند کە گرووپێکیان "پەکەکە"ن و پیلانی هێرشکردنەسەر کۆنسوڵخانەیەکی هەولێر و تیرۆرکردنی دیپلۆماتکارەکانی نێو کۆنسوڵخانەکانیان داڕشتبوو. گرووپێکی دیکەش هەوڵی تیرۆرکردنی پارێزگارێکی هەرێمی کوردستان و هێرشکردنەسەر چەند دامودەزگایەکیان داوە، گرووپەکەی دیکەش بەشێکن لە تۆڕێک کە چەند ساڵێکە بۆ کۆکردنەوەی زانیاریی هەواڵگری و سەربازيی لەبارەی دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دروستکراوە.
ک.ن