عیراقی

وەزارەتی پەروەردە بڕیاری شێوازی دەستپێکردنەوەی خوێندنی ئەمساڵی دا

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی پەروەردە بڕیاری شێوازی دەستپێکردنەوەی خوێندنی ئەمساڵی دا
مەودا میدیا-

وەزارەتی پەروەردەی عیراق لەبارەی خوێندنی ئەمساڵی "2020 - 2021" بڕیاریدا، بەپێی بڕیارەکە بێت لە هەفتەیەکەدا دوو رۆژ وانە لە پۆلەکاندا دەخوێندرێت و رۆژەکانی دیکە بەشێوەی ئەلیکترۆنی دەبێت.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی پەروەردەی عیراق رایگەیاند "خوێندنی ئەمساڵی "2020 - 2021"  دەکرێت بە دوو بەشەوە، بەشێکی هەفتەی دوو رۆژ خوێندکاران لە پۆلدا دەوام بکەن، هەروەها رۆژەکانی دیکەش خوێندن بەشێوەی ئەلیکترۆنی بێت".

ئاماژە بەوەشکراوە "بڕیاری دیاریکردنی کات بۆ دەستپێکردنەوەی خوێندن لای وەزارەتی تەندروستیی عیراقە، کە بەپێی دۆخی تەندروستیی ناوچەکە بڕیار لە دەستپێکردنەوەی خوێندن دەدات".

س.س
Qaiwan
Qaiwan