کوردستانی
راگەیەندراوێک لە حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بە تووندی کردەوەی تێرۆریستیی بە ئامانجگرتنی بۆری هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان سەرکۆنە دەکات.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "رۆژی چوارشەممە 28 تشرینی یەکەم 2020، بۆری هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی کوردستان کرایە ئامانج و بووە هۆی ئەوەی كە پرۆسەی هەناردەکردنی نەوتی ھەرێمی کوردستان بوەستێت".
ئاماژە بەوەشکراوە "حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەم کردەوە تێرۆریستییە شەرمەزار دەکات و پێی وایە ئەم جۆرە کردەوانە دۆخی هەرێم و ناوچەکە زیاتر ئاڵۆز دەکەن".
ئەوەشخراوەتەڕوو "حکومەتی هەرێم بە هیچ شێوەیەک رێگە نادات هەڕەشە لە بەرژەوەندییەکانی بکرێت و دەست بۆ قوتی خەڵکی کوردستان ببرێت، هەروەها لێکۆڵینەوە بۆ ئاشکراکردنی ئەنجامدەرانی ئەم هێرشە بەردەوامە".
س،س