عیراقی

دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران لەسەر قەرزی دەرەکی وەستاوە و پەرلەمان بڕیار دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران لەسەر قەرزی دەرەکی وەستاوە و پەرلەمان بڕیار دەدات
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

حکومەتی عیراق بۆ دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی چاوەڕێی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقە بۆ پەسەندکردنی پرۆژە یاسای قەرز، ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقیش رایدەگەیەنێت هەفتەی داهاتوو ئەنجومەنی نوێنەران بۆ ئەو پرسە کۆدەبێتەوە.

ئەحمەدی حاجی رەشید، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "هەفتەی داهاتوو ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کۆدەبێتەوە بۆ تاتوێکردنی پرۆژە یاسای قەرز".

ئەو ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاماژەی بەوەشکرد "لە کۆبوونەوەکەدا خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژە یاساکە دەکرێت و بڕیاری لێدەدرێت".

ئەمەش لەکاتیکدایە، دوێنێ وەزارەتی دارایی عیراق لە راگەیەندراێکدا ئاشکرایکرد حکومەت هیچ بڕە پارەیەکی لە بەردەست نییە بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی 2020ی فەرمانبەران و پێویستی بە قەرزی کورتخایەن هەیە لە بانکەکان بۆ دابەشکردنی مووچە.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان