جیهانی

دواین ئاماری قوربانیانی بوومەلەرزەکەی تورکیا بڵاوکرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


دواین ئاماری قوربانیانی بوومەلەرزەکەی تورکیا بڵاوکرایەوە
مەودا میدیا-

ئیدارەی بەڕێوەبردنی کارەسات و باری لەناکاوی تورکیا (ئافاد) نوێترین زانیاری لەبارەی قوربانیانی بوومەلەرزەکەی دوانیوەڕۆی رۆژی هەینی ئیزمیر بڵاوکردەوە،ئاماژەی بەوەکردووە 44 کەس بەهۆی بوومەلەرزەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئیدارەی بەڕێوەبردنی کارەسات و باری لەناکاوی تورکیا (ئافاد) " لە بوومەلەرزەکەی ئەمڕۆی ئیزمیردا تا ئێستا 44 کەس بەھۆی گیانیان لەدەستداوە و 896 کەسی دیکەش برینداربوون".

ئاماژە بەوەکراوە "667 کەس دوای وەرگرتنی چارەسەر نەخۆشخانەیان جێهێشتووە و 229 برینداریش تاوەکو ئێستا لە نەخۆشخانەکاندا چارەسەر وەردەگرن و لە ژێر چاودێری پزیشکیدان".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان