کوردستانی
له سلێمانى كاره‌سات روویدا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، رووداوێكى هاتوچۆ له سنورى سلێمانى به‌هۆیه‌وه چه‌ند كه‌سێك بوونه قوربانی.
به‌پێى زانیارییه‌كانى مه‌ودا میدیا "ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له چه‌مى ره‌زان له شارى سلێمانى، مینى پاسێك وه‌رگه‌ڕاوه و به‌هۆیه‌وه چوار كه‌س گیانیان له ده‌ستداوه و ژماره‌یه‌كیش برینداربوون".
سامان نادر، به‌رپرسى سه‌نته‌رى فریاگوزارى له ته‌ندروستیی سلێمانى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "له ئێستادا له فریاكه‌وتنى نه‌خۆشخانه‌ى شار چاره‌سه‌ر بۆ برینداره‌كان ده‌كرێت كه ژماره‌یان سێ كه‌سه".
دواى ئاگاداركردنه‌وه‌ى سه‌نته‌رى فریاگوزارى ته‌ندروستیی سلێمانى، برینداره‌كان بۆ نه‌خۆشخانه گوازراونه‌ته‌وه به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ر و ئه‌وانه‌شى گیانیانله‌ده‌ستداوه، ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌كراون و دواتریش بۆ پزیشكى دادى سلێمانى.
ع
بیروڕا



