کوردستانی

دواى مانگێك ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم كۆده‌بێته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


دواى مانگێك ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم كۆده‌بێته‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

به‌پێى زانیاریی میدیاكان، بەهۆی سەردانی مه‌سرور بارزانى، سەرۆکی حکومەتی هەرێم بۆ ئەمەریکا ماوەی چوار هەفتەیە کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران نەکراوە.

بریار سبەینێ کاتژمێر 10ى سەرلەبەیانی کۆبوونەوەی ئاسایی وهەفتانە بەڕێوە بچێت کە دوو تەوەر لەخۆدەگرێت.

به‌پێى كارنامه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ "ته‌وه‌رى یه‌كه‌م گفتوگۆکانی نێوان هەرێم و بەغداد لەسەر پرسی هەناردی نەوت و داهاتی ناوخۆ بۆ ئەم تەوەرە کۆنوسی هاوبەشی هەردوولاو لێکتێگەیشتنەکان دەخرێنەڕوو".

هه‌روه‌ها "تەوەری دووەم پێداچونەوەیە بەسیستمی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری".

ع
Qaiwan
Qaiwan