کوردستانی
ئهكرهم ئیمامئۆغلو: دهسهڵاتى توركیا پابهندی هێنانهدى ئاشتیی نییه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مهودا میدیا-
سەرۆکی پێشووی گەورە شارەوانی ئیستەنبووڵ رایگهیاند، دەتوانرێت دامەزراندنی کۆمیسیۆنی پەرلەمانی تورکیا وەک هەنگاوێکی ئەرێنی سەیر بکرێت، بەڵام دەسەڵات پابەندی هێنانە دی ئاشتیی کۆمەڵایەتی و سیاسیی نییە.
ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، سەرۆکی پێشووی گەورە شارەوانی ئیستەنبووڵ رایگهیاند "ئەو کۆمیسیۆنەی لە پەرلەمان دامەزرا، دەتوانرێت وەک هەنگاوێکی ئەرێنی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی لەمێژینەی کورد سەیر بکرێت، بەڵام دەسەڵات نە پابەندی هێنانە دی ئاشتیی کۆمەڵایەتییە، نە پاپەندی هێنانە دی ئاشتیی سیاسییە".
وتیشى "دەسەڵات ئەم پرۆسەیە بەکاردەهێنێت بۆ پاراستن و درێژەدان بە دەسەڵاتی خۆی، ئاشتیی سیاسیی لە تورکیا گەیشتووەتە خراپترین دۆخ لە مێژوودا، چونکە دەسەڵات یاسا بۆ بەرژەوەندییەکانی خۆی بەکاردەهێنێت".
رۆژى رابردوو عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) له پهیامێكدا وتى "پرۆسەکە بۆ چارەسەرکردنی کێشەیێکی مێژوویی و سەختە و ئەو کۆمیسیۆنەی لە پەرلەمان دامەزراوە، پێویستە هەنگاوی بوێرانە بنێت بۆ ئەوەی رێگا بۆ چارەسەری بکاتەوە".
ع
بیروڕا



