گێتی
"ئه‌مه‌ریكا نایه‌ته سه‌ر مێزى گفتوگۆ"
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران رایگه‌یاند، رێگەی دانوستان لەگەڵ ئەمه‌ریکا دانەخراوە، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا نایه‌ته سه‌ر مێزى گفتوگۆ.
عەلی لاریجانی، سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران رایگه‌یاند "ئێران به هیچ شێوه‌یه‌ك رێگەی دانوستانى لەگەڵ ئەمه‌ریکا دانەخستووه، ئەمه‌ریکاییەکان تەنیا پاگەندەی دانوستان دەکەن و نایەنە سه‌ر میزی دانوستان و بە هەڵە دەڵێن، کۆماری ئیسلامیی دانوستان ناکات".
وتیشى "ئەوە لە کاتێکدایە کە ئێمە بە دوای دانوستانی ژیرانەوەین، ئەوان بە ورووژاندنی كۆمه‌ڵێك پرس کە خۆیان دەزانن مسۆگەر نابێت و لەوانه سنووردارکردنی توانستی مووشەکی، مۆدلێک باس دەکەن کە بە کردەوە دەبێتە بەربەست لە بەردەم دانوستاندا".
له پێنج گه‌ڕى دانیشتنى ناڕاسته‌وخۆى ئه‌مه‌ریكاو ئێران، دواتر شه‌ڕى ئێران و ئیسرائیل روویداو ماوه‌ى نزیكه‌ى سێ مانگه دانوستانه‌كانى ئێران و ئه‌مه‌ریكا راگیراوه.
ع
بیروڕا



