ئابووری
نرخى دۆلار به‌رانبه‌ر به دینار به‌رزبووه‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، نرخى دۆلار به‌رانبه‌ر به دینارى عیراقى بەرزبوونەوەی تۆمارکرد.
ئیبراهیم غه‌غور، خاوه‌نى نوسینگه‌ى ئاڵوگۆڕى دراو به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "نرخى دۆلار به‌رانبه‌ر به دینارى عیراقى بەرزبووه‌وە".
وتیشى "100 دۆلار بۆ 142 هه‌زار و 600 دینار بەرزبووەوە، به‌رزبووه‌نه‌وه‌كه‌ش به‌هۆى گۆڕانكارییه‌كانى عیراقه و ناوچه‌كه‌یه".
رۆژى رابردوو مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د، راوێژكارى ئابوورى محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراق به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "هیچ هه‌وڵێك نییه بۆ ئه‌وه‌ى بانكى ناوه‌ندیی ئه‌مه‌ریكا سزاى عیراق بدات و دۆلارى پێنه‌دات، ئه‌وانه هه‌واڵى چه‌واشه‌كارین".
ئەوەش لە کاتێکدایە بانکی ناوەندیی عیراق 100 دۆلار به 132 هه‌زار دینار ده‌خاته بازاڕه‌وه، هه‌روه‌ها له چه‌ند هه‌فته‌ى رابردوو 100 دۆلار بۆ 139 هه‌زار دینار دابه‌زى.
ع
بیروڕا



