ئابووری
70 هه‌زار خێزان به‌شه‌خۆراكیان بڕدرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شه‌خۆراكى سلێمانى رایگه‌یاند، به‌شه‌خۆراكى سه‌دان هه‌زار كه‌س بڕدراوه و تا فۆڕمه‌كه پڕنه‌كه‌وه به‌شه‌خۆراكیان پێ نادرێت.
كامه‌ران فه‌تاح، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی به‌شه‌خۆراكى سلێمانى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "به‌هۆى ئه‌وه‌ى فۆڕمى ئه‌لیكترۆنى به‌شه‌خۆراكیان پڕنه‌كردووه‌ته‌وه نزیكه‌ى 70 هه‌زار خێزان له سنورى پارێزگاى سلێمانى به‌شه‌خۆراكیان بڕدراوه".
وتیشى "به ژماره‌ى تاك 370 هه‌زار كه‌س ئه‌و فۆڕمه‌یان پڕنه‌كردووه‌ته‌وه، تا ئه‌و كاته‌ى فۆڕمه‌كه پڕنه‌كه‌نه‌وه به‌شه‌خۆراك وه‌رناگرن".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "به‌پێى داتاى مانگى هه‌شت، ئه‌مجاره به‌شه‌خۆراكى مانگى شه‌ش دابه‌شكرا، ئه‌و كه‌سانه به‌شه‌خۆراك وه‌رناگرن".
ع
بیروڕا



