کوردستانی

هه‌فته‌ى داهاتوو دیارده‌یه‌كى گه‌ردونى رووده‌دات

مەودا میدیا - سلێمانی |


هه‌فته‌ى داهاتوو دیارده‌یه‌كى گه‌ردونى رووده‌دات

مه‌ودا میدیا-

به‌پێى راپۆرتى ناوه‌نده‌ فه‌له‌كناسییه‌كان، هه‌فته‌ى داهاتوو دیارده‌یه‌كى گه‌ردونى رووده‌دات و  هاوڵاتییانیش له‌ ناوچه‌كان ده‌توانن ئه‌و دیارده‌یه‌ ببین.

سالار حاجی عەلی، شارەزا له‌ بوارى كه‌شناسى به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "هه‌فته‌ى داهاتوو چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌ ئێواره‌ى 7ى ئه‌یلول دیارده‌ى مانگگیران رووبدات".

وتیشى "ئه‌و دیارده‌یه‌ له‌ لە زۆربەی ئاسیا و ئوسترالیا و دواتر ئەوروپا و ئەفریقا، زۆربەی زەریای هیندی ده‌توانن به‌ ئاسانى بیبینن، ئەو کیشوەرانەی کەمتر دەبینن، باکوری کۆتایی رۆژئاوای ئەمه‌ریکای باکور، بەشێکی کەمی رۆژهەڵاتی ئەمه‌ریکای باشوور، به‌شێکی کەمی زەریای هێمن و زەریای ئەتڵەسی،، هاوکات بەشێکی بچوکی جەمسەری باکور، بەشێکی زۆری جەمسەری باشور".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "مانگگیرانی تەواو بەشێوەی  سور تا قاوەیی  دەبینرێت،  هەروەها بەشێکی کەم هەندێک وڵات بەشێوەی نیمچەیی دەبینرێت".

باسى له‌وه‌شكرد "مانگگیران لە جیهان و بەتایبەت لە هەرێمی کوردستان روودەدات، بەتایبەت له‌ شاری سلێمانی، شاری هەڵەبجە، شاری کەرکوک، شاری هەولێر و شاری دهۆک".

ع
Qaiwan
Qaiwan