کوردستانی
لەسەر تەقەکردن لە باڵەخانەی دادگای چەمچەماڵ روونکردنەوە دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان نوری
لە شارۆچكەی چەمچەماڵی سەر بە پارێزگای سلێمانی، تەقە لە باڵەخانەی دادگا كرا و یەكێك لە فیشەكەكان گڕدار بووە كە بەر پەردەی یەكێك لە ژوورەكان كەوتووە و گڕی گرتووە.
لە شارۆچكەی چەمچەماڵی سەر بە پارێزگای سلێمانی، تەقە لە باڵەخانەی دادگا كرا و یەكێك لە فیشەكەكان گڕدار بووە كە بەر پەردەی یەكێك لە ژوورەكان كەوتووە و گڕی گرتووە.
رەمەك رەمەزان، قایمقامی چەمچەماڵ رایگەیاندووە "شەوی رابردوو لە پشت باڵەخانەی دادگای چەمچەماڵەوە تەقە كراوە و فیشەكێكی زۆر تەقێنراوە و چەند فیشەكێكیش بەر باڵەخانەی دادگای چەمچەماڵ كەوتووە، یەكێك لە فیشەكەكان گڕدار بووە كە بەر پەردەی یەكێك لە ژوورەكان كەوتووە و گڕی گرتووە".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "هێزەکانی ئاسایش دەستیان بە لێكۆڵینەوە كردووە و ئومێد دەكەن بە زووترین كات ئەو كەسانەی كە تەقەیان كردووە بدۆزرێنەوە و ماوەیەكە خەڵكی تەقەكەر لەلایەن هێزە ئاسایشەوە لە چەمچەماڵ چاودێری دەكرێن بۆ ئەوەی دەستگیر بكرێن".