جیهانی
لەم رۆژەدا چارەنووسی دۆناڵد ترەمپ دیاری دەكرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندامانی ئەنجومەنی پیرانی ئەمەریكا لەبەردەم دادگای باڵای وڵاتەكەیان سوێندیان خوارد بۆ ئەوەی رۆژی سێشەممەی داهاتوو و لەكاتی دادگاییكردنی دۆناڵد ترەمپ لایەنگیریی نەكەن و دادپەروەرانە بڕیار بدەن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 16ی كانوونی دووەمی 2020 ئەندامانی ئەنجومەنی پیرانی ئەمەریكا كە ژمارەیان 100 ئەندامە لەبەردەم دادگای باڵای وڵاتەكەیان سوێندی یاساییان خوارد و رۆژی سێشەممەی داهاتووش لەسەر داوای نانسی پیلۆسی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریكا و دیموكراتەكان دۆناڵد ترەمپ دادگایی دەكەن لەسەر ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵی.
ئەنجومەنی پیرانی ئەمەریكا پێكدێت لە 100 ئەندام و تیایدا كۆمارییەكان زۆرینەن كە 53 ئەندامیان هەیە، زانیارییەكانیش باس لەوە دەكەن كە كۆمارییەكان بەتوندی رووبەڕووی دیموكراتەكان دەبنەوە و پێیانوایە دۆناڵ ترەمپ سەركەوتنی گەورەی بۆ وڵاتەكەیان بەدەستهێناوە و خیانەتیشی نەكردووە.