کوردستانی

ئەمڕۆ و سبەی بارانبارین بەردەوامی دەبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمڕۆ و سبەی بارانبارین بەردەوامی دەبێت
مەودا میدیا - کاروان نوری

بەڕێوەبەری کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی رایگەیاندووە، ئەمڕۆ و سبەینێ بارانبارین لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت.
 
ئاسۆ کەمال، بەڕێوەبەری کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "دواى دروستبوونى گۆڕانکارى لە پێشبینیەکان، ئەمڕۆ تا دوا نیوەڕۆی سبەینێ، هەرێمى کوردستان هەر لە ژێر کاریگەرى ئەو کەشە ناسەقامگیریە دەمێنێتەوە و بارانبارین بەردەوامى دەبێت".
 
ئەوەشی خستووەتەڕوو "کۆی رێژەی بارانبارینی ئەم چەند رۆژە گەیشتە 28.8 ملیم بارانبارین، لە ئەمساڵیش تا ئێستا 80 ملیم باران باریووە، لە کاتێکدا ساڵی پار تا ئەم کاتە تەنها 72.2 ملیم باران باریبوو".

ک.ن
Qaiwan
Qaiwan