کوردستانی
ژمارەیەک زەوی بەسەر دوو توێژدا دابەشکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئەمڕۆ بۆ یەکەمینجار لە قەزای چەمچەماڵ سەر بە پارێزگای سلێمانی ژمارەیەک زەوی بەسەر کەمئەندامانی سەنگەر و نەخۆشانی تالاسیمیا دابەشکرا، قایمقامی قەزاکەش رایدەگەیەنێت هەفتەی داهاتوو ئەو کەسانەی زەویان وەرگرتووە دەتوانن بچن زەویەکان بکەن بە ناوی خۆیانەوە.
رمک رەمەزان، قایمقامی قەزای چەمچەماڵ بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ چوارشەممە 11ی تشرینی دووەمی 2020 بۆ یەکەمیجار لە قەزای چەمچەماڵدا زەوی دابەشکرا بەسەر دوو چینی گرنگدا ئەوانیش کەمئەندامانی سەنگەر و نەخۆشانی تالاسیمیا بوو".
ئاماژەی بەوەشکرد "لە 700 پارچە زەوی 37 یان درا بە نەخۆشانی تالاسیمیا، هەروەها 110 پارچە زەویش درا بە کەمئەندامانی سەنگەریش"، ئەوەشی خستەڕوو "270 زەویش وەک قەرەبوو دەدەینەوە بە خاوەن زەویەکان".
قایمقامی قەزای چەمچەماڵ باسی لەوەشکرد "زەویەکان لە سنووری شارەوانیدایە، هەفتەی داهاتوو ئەو کەسانەی زەویان وەرگرتووە دەتوانن بچن زەویەکان بکەن بە ناوی خۆیانەوە".
س.س