عیراقی
وادەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی عیراق ئاشکرا کرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی دارایی عیراق ئاشکرایکردووە رۆژی یەکشەممەی داهاتوو 15ی تشرینی دووەمی 2020 دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 10ی 2020 فەرمانبەرانی عیراق دەکات.
لە دوای پەسەندکردنی پرۆژە یاسای قەرز لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، وەزارەتی دارایی عیراق بڕیاریدا رۆژی یەکشەممەی داهاتوو 15ی تشرینی دووەمی 2020 دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 10ی 2020 فەرمانبەرانی عیراق دەکات.
ئەمەش لەکاتێکدایە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پرۆژە یاسای قەرز لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەبێ ئامادەبوونی نوێنەرانی کورد پەسەندکرا، ئەمەش کاردانەوەی نوێنەرانی کورد لە بەغدا و حکومەتی هەرێمی کوردستانی لێکەوتەوە.
س.س