عیراقی
رۆڵی سەرۆک کۆماری عیراق چییە لە گەڕاندنەوەی پرۆژە یاسای قەرز بۆ ئەنجومەنی نوێنەران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق پرۆژە یاسای قەرزی بەبێ نوێنەرانی کورد پەسەندکرد، بە پەسەندکردنی یاساکەش ئەو 320 ملیار دینارەی بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێرا بڕا، بەڵام ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت دەرفەت لەبەردەم حکومەتی هەرێمی کوردستاندا ماوە.
بەختیار شاوەیس، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لەبارەی ئەوەی سەرۆکی کۆمار دەتوانێت پرۆژە یاسای قەرز بگەڕێنێتەوە ئەنجومەنی نوێنەران و دووبارە دەنگی لەسەر بدرێتەوە بە مەودا میدیای راگەیاند "باوەڕناکەم سەرۆک کۆماری عیراق یاساکە بگەڕێنێتەوە ئەنجومەنی نوێنەران، چونکە یاساکە خرایە بواری جێبەجێکردنەوە و رۆژی یەکشەممە مووچەی فەرمانبەران لە عیراق دابەش دەکرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد "راستە یاساکە بەشێوەیەک تێپەڕی بڕە پارەکەی هەرێمی کوردستانی راگرت، بەڵام دەرفەت لەبەردەم حکومەتی هەرێمی کوردستان ماوە، چونکە لە یاساکەدا ئەو دانراوە پێویستە حکومەتی هەرێم پابەندیبوونی خۆی بە رادەستکردنی بەوت و داهاتەکانی جیا لە نەوت دربڕێت، ئەوکاتە هەرێم دەتوانێت سوودمەندبێت لەو بڕە پارەی کە بۆ مووچەی فەرمانبەران دانراوە".
س.س