عیراقی
بەشیر حەداد: پێویستە لەسەر هەڵوێستى یەکڕیزی بەردەوام بین
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایدەگەیەنێت تێکڕای پەرلەمانتارانی کورد لەسەر ئەو یاسای قەرز هاوهەڵوێست و یەکڕیزبوون، هەروەها لە پەیامەکەدا ئاماژە بەوەدەکات ئەگەر بمانەوێت زیانەکانی ئەو یاسایە کەم بکەینەوە و رێگەچارەیەکى بۆ بدۆزینەوە، ئەوە پێویستە لەسەر هەڵوێستى یەکڕیزی بەردەوام بن.
دکتۆر بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە پەیامێکدا رایگەیاند "پێویستی دەزانم سوپاسى گشت فراکسیۆنە کوردییەکان و ئەندامە بەڕێزەکانیان بکەم بۆ ئەو هەوڵ و خەمخۆری و شەونخوونییەی کە لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا ئەنجامیان دا بۆ ئەوەی هەمووان پێکەوە بتوانین لەگەڵ فراکسیۆنەکانی دیکەی ناو ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بگەینە رێککەوتن لەسەر یاسای قەرز کە درەنگای شەوی رابردوو دەنگی لەسەر درا".
ئاماژەی بەوەشکردووە "پێویستە ئەو راستیە بڵێم کە تێکڕای پەرلەمانتارانی کورد لەسەر ئەو یاسایە هاوهەڵوێست و یەکڕیز بوون چ لە کاتی بایکۆت کردن و چ لە کاتی چوونە ژوورەوە بۆ ناو هۆڵی پەرلەمان، ئەوەش ئەوپەڕی خەمخۆری دڵسۆزی هەموویان بوو بۆ مووچە و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان".
باسی لەوەشکردووە "بەڕای ئێمە ئەگەر چی تێپەڕکردنی ئەو یاسایە لە بەرژەوەندی خەڵکی کوردستان نەبوو و لایەنەکانی شیعە و بەشێك له سوننەکان لەسەر بنەمای کەمینە و زۆرینە بەبێ لەبەرچاوگرتنی خواستەکانی کورد تێپەڕاند، بەڵام لە هەمان کاتدا لایەنێکی ئەرێنی هەبوو کە فراکسیۆن و پەرلەمانتارە کوردەکان لەسەر بەرگری کردن لە ماف و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان یەکهەڵوێست بوون".
لە پایەمەکەشدا هاتووە "پێویستە ئەوە راستییە دووپات بکەمەوە کە ئەگەر بمانەوێت زیانەکانی ئەو یاسایە کەم بکەینەوە و رێگەچارەیەکى بۆ بدۆزینەوە، ئەوە پێویستە لەسەر ئەو هەڵوێستەى یەکڕیزییە، بەردەوام بین و ئەرکی میدیای کوردییشە کە ئەوانیش لە هەوڵی بەهێز کردنی ئەو رۆحیەتی یەکڕێزی و یەکهەڵوێستییە بن ، نەک کاربکەن بە ئاراستەی قوڵکردنەوەی ناکۆکی و جیاوازییەکانی نێوان لایەنە کوردییەکان".
لە کۆتایشدا دەڵێت "داواش لە هەموو لایەک دەکەم بەرژوەندی خەڵک و گەلی کوردستان پێش بەرژەوەندی کەسی بخەن و خۆیان بە دوور بگرن لە موزایەدەی سیاسی و خۆدەرخستن لە راگەیاندنەکان، با خەمی خەڵک و مووچە و مافە رەواکانیان پێش هەموو شت بخەین".
س.س