کوردستانی
مەسرور بارزانی: هێزی ئێمە پەیوەستە بە قبوڵکردنی کولتوورە جیاوازەکان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان نوری
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە رۆژی جیهانیی یەکترقبوڵکردن پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، هێزی ئێمە، وەک خەڵکی نێو یەک کۆمەڵگە، پەیوەستە بە قبوڵکردنی بڕوا و کولتوورە جیاوازەکان.
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە رۆژی جیهانیی یەکترقبوڵکردن پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، هێزی ئێمە، وەک خەڵکی نێو یەک کۆمەڵگە، پەیوەستە بە قبوڵکردنی بڕوا و کولتوورە جیاوازەکان.
مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی توویتەر بڵاویکردووەتەوە "هێزی ئێمە، وەک خەڵکی نێو یەک کۆمەڵگە، پەیوەستە بە قبوڵکردنی بڕوا و کولتوورە جیاوازەکان".
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەوەشی روونکردووەتەوە "هیوادارم بتوانین ئەم نەریتە گرنگە لە داهاتووش بە شێوەی رووبەڕوو بەردوامی پێ بدەین".