کوردستانی
کارکردن لە پرۆژەی رێگەی کەلار - سلێمانی بەردەوامە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەڕێوەبەری رێگەوبانی گەرمیان رایدەگەیەنێت لە ئێستادا کارەکانی قۆناغی دووەمی دووسایدکردنی کەلار - سلێمانی بە رێژەی لە 42% تەواو بووە، ئاماژەی بەوەشکرد ئەو بڕە پارەیەی کە لە ئەمساڵدا بۆ پرۆژەکە دابینکراوە بەشی لە 50% پرۆژەکە دەکات کە پێی تەواو بکرێت.
عەدنان خەلیل، بەڕێوەبەری رێگەوبانی گەرمیان بە مەودا میدیای راگەیاند "لە ئێستادا کارەکانی قۆناغی دووەمی دووسایدکردنی کەلار - سلێمانی بە رێژەی لە 42% تەواو بووە، ئەمەش لەکاتێکدایە کاتێک کارکردن لە پرۆژەکە بەهۆی قەیرانی داراییەوە وەستا رێژەی لە 36% تەواوببوو".
ئاماژەی بەوەشکرد "لە کۆتایی مانگی 10وە دەستکرایەوە بە کارکردن لە پرۆژەکە، هەروەها ئەمڕۆش دەستکرا بە قیرتاوکردنی ئەو رێگایانەی کە تێکدرابوون، ئەگەر کەشوهەوا گرفت دروست نەکات لەم ماوەیەدا بە رێژەیەکی باش کار لە پرۆژەکەدا دەکەین".
بەڕێوەبەری رێگەوبانی گەرمیان ئەوەشی خستەڕوو "ئەو بڕە پارەیەی کە لە ئەمساڵدا بۆ پرۆژەکە دابینکراوە بەشی لە 50% پرۆژەکە دەکات کە پێی تەواو بکرێت، هەروەها لایەنە پەیوەندیدارەکان لە هەوڵدان بۆ دابینکردنی پارە بۆ تەواوکردنی بەشەکەی دیکەی لە ساڵی داهاتوودا".
س.س

بیروڕا