تەندروستی

مەترسییەکانی بۆنی ناخۆشی ناو دەم

مەودا میدیا - سلێمانی |


مەترسییەکانی بۆنی ناخۆشی ناو دەم
مەودا میدیا - کاروان نوری

نوێترین زانیاری تەندروستی دەریدەخات بۆنی ناخۆشی ناو دەم بەهۆی گرفتی گەدەوەیە و پێویستە پشکنین بکرێت.

ماڵپەڕی لەها مەگەزین بڵاویکردووتەوە "بۆنی ناخۆشی ناودەم بەهۆی هەوکردنی قورغ یاخود بەرزی رێژەی ترشەڵۆکی گەدە یان گرفتی ددانەکانەوەیە" .

ئەوەش خراوەتەڕوو "ئەگەر بۆنی ناخۆشی ناودەم لە بۆنی میوە دەچوو، ئەوا تووشی نەخۆشی شەکرە بوویت و پسپۆڕان دەڵێن لەگەڵ دەرکەوتنی هەر حاڵەتێک لەمانە پێویستە سەردانی پزیشک بکەیت".

ک.ن