کوردستانی
یەکێتى و گۆڕان داوا دەکەن بەپەلە وەفدێکی خاوەن بڕیار بچێتە بەغدا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا - کاروان نوری
دوای ئەوەی ئەمڕۆ یەکشەممە (29-11-2020)، کۆبوونەوەی لوتکەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان لەدەباشان بەڕێوەچوو، دوای کۆبوونەوەکە راگەیەندراوێکی هاوبەشیان سەبارەت بە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە بڵاوکردەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە گفتوگۆکردن بوو، لەسەر دواین گۆڕانکاری و پێشھاتە سیاسی و ئابوورییەکانی ھەرێم و عیراق، بەتایبەت خراپی بژێوی ژیانی ھاوڵاتییان و مووچەخۆرانی ھەرێم، کە لە ئەنجامی قەیرانی دارایی و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دروست بووە".
ئەوەشیان خستووەتەڕوو "بەپەلە وەفدێکی خاوەن بڕیاری حکومەتی ھەرێم پێکبھێنرێت و بچێتە بەغدا بۆ گفتوگۆکردن لەسەر چارەسەرکردنی ریشەیی و کۆتایی کێشەی بودجە و مووچەی ھەرێمی کوردستان، لەھەمانکاتدا ئەم ھەنگاوە ببێتە بناغەیەکی پتە و بۆ یاسای بودجەی 2021".

بیروڕا