کوردستانی

لە دەروازەی راپەڕین خۆپیشاندان دەستیپێكرد و رێگەی سەرەکییان بۆ سلێمانی داخست

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە دەروازەی راپەڕین خۆپیشاندان دەستیپێكرد و رێگەی سەرەکییان بۆ سلێمانی داخست
مەودا میدیا - کاروان نوری

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە شاری رانیە دژی نەبوونی خزمەتگوزاری و بێ‌ مووچەیی هاوڵاتییان رێگای سەرەكی شارەكەیان بەرەو سلێمانی داخست.

بڕوا محەمەد، یەکێک لە بەشدارانی خۆپیشاندانەکە بە مەودا میدیای راگەیاند "ئامانجی ئێمە لەم خۆپیشاندانە گەیاندنی پەیامی ناڕەزایی شارەکەیە بە بەرپرسان، بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاری بەتایبەت لەم وەرزەدا کە وەرزی باران بارینە و بەشێکی زۆری گەڕەکمان هەیە تا ئێستا هیچ خزمەتگوزارییەکی بۆ نەکراوە".

ئەمە لە کاتێکدایە بەپێی زانیارییەکانی مەودا، تا ئێستا خۆپیشاندانی ئەو هاوڵاتییانە بەردەوامە و رێگای سەرەکی رانییە و دوکانیان داخستووە.
Qaiwan
Qaiwan