کوردستانی

وەزارەتی كارەبا: پێوەری زیرەكی كارەبا كارا دەكەین، ئەو پارەیەش لەلای هاوڵاتییانە وەردەگیرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی كارەبا: پێوەری زیرەكی كارەبا كارا دەكەین، ئەو پارەیەش لەلای هاوڵاتییانە وەردەگیرێت
مەودا میدیا - کاروان نوری

تائێستا 400 هەزار پێوەری زیرەكی كارەبا بەستراوە و لە ئایندەیەكی نزیكیشدا پێوەری زیرەكی كارەبا كارا دەبن و وتەبێژی وەزارەتی كارەباش دەڵێت، ئامانجیانە بڕە كارەبایەكی باشتر و زۆرتر بە هاوڵاتییان بدەن، کۆنترۆڵی خواستی زۆری هاوڵاتییانیش بکرێت.

ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی كارەبای هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "تا ئێستا 400 هەزار پێوەری زیرەكی كارەبا بۆ هاوبەشانی كارەبا بەستراوە‌ و لە ئایندەیەكی نزیكیشدا پێوەرە بەستراوەكان كارا دەكرێت و لە هەرێمی كوردستان ملیۆنێك و 200 هەزار هاوبەشی كارەبا هەیە و بڕیارە لە ماوەیەكی دیاریكراودا پێوەری زیرەك بۆ هەموویان ببەسترێت".

وتەبێژی وەزارەتی كارەبا ئەوەشی خستەڕوو "پێوەرەكان بە سیستمێكی رێكخراو و ورد كار دەكات و بەهۆیەوە كاری دابەشكردنی كارەبا و بەفێڕۆچوونی رێكدەخرێتەوە و بڕە كارەبایەكی باشتر و زۆرتر بە هاوڵاتییان دەدرێت، کۆنترۆڵی خواستی زۆری هاوڵاتییانیش دەکات".

سەبارەت بە پارەی کاتژمێرەکانی کارەبای نیشتمانی ئومێد ئەحمەد جەختیکردەوە "رەچاوی بارودۆخی هاوڵاتییان دەکرێت و بێگومان حکومەت لەو کاتەدا بژاردەی پێویستیی دەبێت و لە ئێستاشدا هەر هاوڵاتییەک پارەکە بدات 15% پارەکەی لێوەرناگیرێت، یان ئەوەی بۆی دەکرێت بە چەند بەشێکەوە بۆ ئەوەی بتوانێت ئەو پارەیەی کە لەسەریەتی بیداتەوە".
Qaiwan
Qaiwan