کوردستانی

ئەم هەفتەیە لە چەند شوێنێكی دیكە نەوت دابەش دەكرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەم هەفتەیە لە چەند شوێنێكی دیكە نەوت دابەش دەكرێت
مەودا میدیا - کاروان نوری

دوای ئەوەی دابەشکردنی نەوتی سپی ماڵان لە مەڵبەندی دووی ناو شاری سلێمانی دەستیپێكرد، بڕیارە لە چەند ناوچەیەکی دیکە دابەشکردنەکە بەردەوامی هەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویکردووەتەوە "لە رێگەی کارتی زیرەکەوە، رۆژی سێ شەممە (29-11-2020) پڕۆسەی دابەشکرنی نەوت لە شارۆچكەی چوارقوڕنە بەردەوام بێت".

ئەوەش خراوەتەڕوو "ئەم بڕە نەوتە ئەو خێزانانە دەگرێتەوە، کە تا ئێستا تەنها یەک بەرمیل نەوتیان وەرگرتووە بە کارتی زیرەک، كە بڕەكەی 216 لیترە بۆ هەر خێزانێك و بەنرخی 44 هەزار دینار دەدرێت بە هاوڵاتییان".

ئەمە لە کاتێکدایە پێشتر دابەشکردنی نەوتی سپی ماڵان لە مەڵبەندی دووی ناو شاری سلێمانی دەستیپێكردوو و بڕیار وایە لە ماوەیەكی نزیكدا لە سەرجەم ناوچەكان دابەشكردن دەستپێبکات.
Qaiwan
Qaiwan